له نیویۆرك له ئه‌مریكا چه‌كدارێك به ده‌ستڕێژی گولـله پێنج كه‌سی كوشت و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی تریشی بریندار كرد.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه كه چه‌كداره‌كه به‌رگێكی گولـله‌نه‌بڕی له‌به‌ر بووه و هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باڵاخانه‌یه‌ك كه باره‌گای كۆمپانیای بلاكستۆن و باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌مریكی لێیه و ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردوه و له ئه‌نجامدا پێنج كه‌سی كوشتووه كه یه‌كێك له كوژراوه‌كان پۆلیسه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ رۆژنامه‌ی (زه پۆست) ڕایگه‌یاندووه كه ته‌قه‌كه‌ره‌كه چووه‌ته ژووره‌وه و چه‌كی پێ بووه و پاشان ته‌قه‌ی له چه‌ند كه‌سێك كردووه و ئنجا له نهۆمی 33یه‌مینی باڵاخانه‌كه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و كوژراوه.

