پێداگریی ئێرانی له‌سه‌ر قسه‌نه‌کردن له ژێر فشاری سزاکان، به‌رانبه‌ر ئامانجی ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ پێش‌گرتن له چه‌کی ئه‌تۆمی تاران، داهاتووی سیاسیی وڵاته‌که‌ی ناڕوون کردووه.
گرانی و تێکچوونی ڕه‌وشی ئابووریی ئێران، دوای کاراکردنه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، گوشاره‌کان له‌سه‌ر تاران زیاتر ده‌کات. ئەورووپاییه‌کانیش ده‌ڵێن به زووترین کات سزاکانیان کارا ده‌که‌نه‌وه، له هه‌مان کات دا ئێران پێداگری ده‌کات ته‌نیا دوای لابردنی سزاکان ئاماده‌ی گفتوگۆ ده‌بێت.
کاراکردنه‌وه‌ی میکانیزمی ماشه، داهاتووی ئێرانی ناڕوون کردووه. خه‌ڵکی ئێران له کاریگه‌ریی بەرچاوی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر ژیانیان نیگه‌رانن و له لایه‌کیش نرخی دۆلار له بازاڕی ئازادی ئێران سات به سات گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێت و نیگه‌رانییه‌کان سه‌باره‌ت به گرانبوونی خۆراک و که‌مبوونه‌وه‌ی کوالیتی ژیان زیاتر ده‌کات.
محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران، گوتی خه‌ڵکی ئێران له‌گه‌ڵ گرانی نرخی پێداویستیی سه‌ره‌کیی ژیان، کرێی ماڵ و پچڕانی ئاو و کاره‌با ڕووبه‌ڕوون. هاوکات، نوێنه‌رێکی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری هه‌یه ئێران له بڕیارنامه‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ دا بکشێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا، ڕایانگه‌یاند ئامانجیان له کاراکردنه‌وه‌ی سزاکان پێش‌گرتن له ده‌ستڕاگه‌یشتنی تاران به چه‌کی ئه‌تۆمی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ڕێگه‌یان بۆ دیپلۆماسی کراوه هێشتووه‌ته‌وه.
مه‌سعود پزیشکیان، له کۆبوونه‌وه‌ی شاندی حکوومه‌ت دا، هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ گفتوگۆی دادپه‌روه‌رانه، گوتی: “هه‌ر دانوستانێک کێشه‌ی نوێ دروست بکات، ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه.”
دوو ڕۆژ به‌سه‌ر کاراکردنه‌وه‌ی سزاکانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژی ئێران دا تێده‌په‌ڕێت، ئەورووپاییه‌کانیش هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن به زووترین کات سزاکان کارا ده‌که‌نه‌وه، ڕێگه‌ی دیپلۆماسی و گفتوگۆشیان هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێران گه‌ڕانه‌وه‌ی سزاکان به نایاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت ته‌نیا دوای لابردنی سزاکان ئاماده‌ی دانوستان ده‌بێت.
هەواڵی داهاتوو

