zagros news agency

خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٥ بە سێ توێژەری جیهانی کوانتۆم بەخشرا

ئاکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید، ئەمڕۆ سێشەممە، ٧ی تشرینی یەکەم، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ٢٠٢٥ی ڕاگەیاند. خەڵاتی ئەمساڵ بە هاوبەشی بە سێ توێژەر لە بواری فیزیکی کوانتۆمی لە ئەمریکا بەخشرا: جۆن کلارک، میشێل دوڤۆر و جۆن مارتینیس.
ئەم ئاکادیمایە، لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند کە نۆبڵی فیزیکی ئەمساڵ بەهۆی “دۆزینەوەی تونێلکردنی کوانتۆمی ماکرۆسکۆپی و کوانتیدەکردن لە سووڕە کارەبایییەکاندا” دەبەخشرێتە ئەم سێ زانایە. ئاکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید هەروەها گوتوویەتی کە ئەم دەستکەوتە “هەنگاوێکی یەکلاکەرەوەیە لە فراوانکردن و گەشەپێدانی تەکنۆلۆژیای کوانتۆم و دروستکردنی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکاندا”.
لە بەیاننامەی ئاکادیمیاکەدا هاتووە کە توێژینەوەکانی براوەکانی نۆبڵی فیزیکی ٢٠٢٥ “تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕەفتارە کوانتۆمییەکان لە پێوەرە بەرچاوەکاندا و دیزاینکردنی سووڕەکان کە بنەمای نەوەی داهاتووی پرۆسێسکردنی زانیارین”، بەدوای خۆیدا هێناوە.
بە باوەڕی ئاکادیمیای شاهانەی زانستەکانی سوید، دۆزینەوە و دەستکەوتی توێژینەوەکانی ئەم سێ زانایە یەکێک لە یەکەمین بەڵگە ئەزموونییەکانی ڕەفتارە کوانتۆمییەکانی لە سیستەمە گەورەترەکان لە پێوەری ئەتۆمیدا گونجاندووە.
خەڵاتی نۆبڵی فیزیکی ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٤) بە جۆن جی. هۆپفیلد، توێژەری ٩١ ساڵیی زانکۆی پرینستۆنی ئەمریکایی و جێفری ئەی. هینتۆن، زانای ٧٦ ساڵیی بەریتانیایی-کەنەدایی زانکۆی تۆرۆنتۆی کەنەدایی بەخشرا. ئەم دوو زانایە بەهۆی “دۆزینەوە و داهێنانە بنەڕەتییەکان کە فێربوونی خۆکار بە تۆڕە دەمارییە دەستکردەکان دەگونجێنێت”، خەڵات کرابوون.
خەڵاتی نۆبڵ یەکێک لە بەرزترین ڕێزلێنانە زانستییەکان دادەنرێت و براوەکانی یانزە ملیۆن کرۆنی سویدی، بە واتای نزیکەی یەک ملیۆن دۆلاری ئەمریکایی، وەرگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید بە ئاسانی بردەوە و بە پێش بارسا کەوت

یاسین

سامسۆنگ زنجیرە مۆبایلی Samsung Galaxy S25 نمایش کرد

یاسین

ئەربێلوا؛ من دەمەوێت تیپەکەم بەرزترین ئاست پێشکەش بکات

یاسین