وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی تورکیا و سووریا لەگەڵ سەرۆکەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی هەردوو وڵات لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. لایەنەکان دوایین پێشهاتەکان و هاوکاریی سەربازییان تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی سووریا، حەسەن شەیبانی، مورھەف ئەبو قەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا و حوسێن ئەلسەلامە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا، ئەمڕۆ سەردانی تورکیایان کرد و لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا و ئیبراهیم کالین، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) کۆبوونەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کراون و هاوکاریی سەربازیی لە بواری ئاسایشدا گفتوگۆی لەسەر کراوە.

