بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە هەڕەشە دەرەکی و ناوخۆییەکان ناکۆکن، عەلی شەمخانی، ئەندامی ئەنجومەنی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی مەسعوود پزشکیان کە ترسی لە ئاڵۆزیی ناوخۆیی دەربڕیبوو، جەختی لە یەکگرتوویی لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەردا کردەوە.
مەتن: ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ڕایگەیاند، عەلی شەمخانی، ئەندامی ئەنجومەنی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی مەسعوود پزشکیان کە ئاماژەی بەوە کردبوو ئەوان لە ئەمریکا و ئیسرائیل ناترسن، بەڵکوو لە ئاڵۆزی و ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەترسن، گوتی: “هەمووان دەبێ لەژێر سەرکردایەتیی ڕێبەری وڵاتەکەیاندا یەکگرتوو بن، لەبەر ئەوەی دوژمنانیان، بەدوای تێکدانی وڵاتەکەیانن.”
شەمخانی هەروەها گوتی: “هەموومان سواری ئەو کەشتییە بووینە کە گیانبەختکردووانی شۆڕشی وڵاتەکەمان وەڕێیان خستووە و نابێت بەهۆی ناکۆکیی نێوانمان کەشتییەکە تووشی مەترسی بێت.”
ئەم قسەیەی شەمخانی دوای ئەوە دێت کە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریی کچەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کاردانەوەی زۆری لەلایەن هاوڵاتییانی ئێرانەوە لێ کەوتەوە و بووە هۆی ڕەخنەگرتن لە شەمخانی.
هەواڵی پێشوو
هەواڵی داهاتوو

