zagros news agency

نێوەندی ئاماری ئێران: ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەیشتە سەرووی ٤٨٪

 

نێوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەرزبوونەوەی ٣.٣٪ بە بەراورد بە مانگی پێشوو، گەیشتووەتە ٤٨.٦٪.
هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ گۆڕانی پێنوێنی نرخ بە بەراورد بە مانگی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نیشان دەدات؛ واتە خێزانەکان بۆ کڕینی کۆمەڵێک کاڵا و خزمەتگوزاریی یەکسان بە بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، ٤٨.٦٪ زیاتر خەرجییان کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی نێوەندی ئاماری ئێران، هەڵاوسانی مانگانە بڕی گۆڕانی نرخەکان بە بەراورد بە مانگی پێشوو نیشان دەدات، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بووەتە پێنج لەسەد.
هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە ڕێژەی گۆڕانی تێکڕای پێنوێنی نرخە لە ماوەی یەک ساڵدا کە تا مانگی ئێستا درێژ دەبێتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو، لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٤٠٤ (ساڵی ڕۆژژمێری ئێران) بۆ خێزانەکانی وڵات گەیشتووەتە ٣٨.٩٪، کە بە بەراورد بە مانگی پێشوو ١.٤ خاڵی لەسەد بەرزبوونەوە نیشان دەدات.
لە مانگی نیساندا ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە ٣٣.٢٪ و هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ ٣٨.٩٪ ڕاگەیەندرا بوو و لە ماوەی حەوت مانگدا بە شێوەیەکی پۆل پۆل و بەردەوام بەرز بووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد

یاسین

تورکیا و ئەمریکا لەسەر تێوەگلانی هەسەدە لە سوپای سووریا گفتوگۆ دەکەن

سەڵاح

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین