یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند کە ئەوان بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوەی ئەندامەکانی لە سنوورەکانی تورکیا بە ئەرێنی و گرنگ دەبینن، جەختیشی کردەوە کە پێویستە هەموو گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کۆتایی بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بهێنن.
وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر، لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە کشانەوەی پەکەکە لە خاکی تورکیا هەنگاوێکی زۆر گرنگە. ئەو داوای لە هەموو گرووپەکانی سەر بە پەکەکە کرد کە دەستبەجێ و بێ مەرج کۆتایی بە کردەوە تیرۆریستییەکانیان بهێنن و هەموو چەکەکانیان ڕادەست بکەن. گولەر وتیشی، ئەم کشانەوەیە دەبێتە هۆی پێشڤەچوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
هەواڵی پێشوو

