zagros news agency

بەرەی مقاوەمە: دوو ئامانجمان لە ئیسرائیل بۆردوومان کردووە

گرووپە چەکدارەکانی عێراق ڕایانگەیاند، لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا چەندین ئامانجیان لە ئیسرائیل بۆردومانکردووە، لەوانە ئامانجە گرنگەکان و بەندەرێکی نەوت.
ئاژانسی هەواڵی جیهانی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی نیسانی 2024، “بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” لە دوو بەیاننامەی جیادا ڕایانگەیاندووە، بەندەری نەوتی ئەسقەلانیان لە ئیسرائیل بۆردومانکردووە، ئەمە جگە لە ئامانجێکی دیکەی گرنگ کە دیاریی نەکردووە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بنکەی ئاسمانی حاتریسیم یان لە “بیئر سەبع” بۆردومانکردووە.
هەر لەبەیاننامەکەدا هاتووە، بۆردومانەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسرائیل و پشتیوانی گەلی فە:ەستینە لە غەززە و، هەروەها وەڵامی ئەو کۆمەڵکوژییانەشە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی فەڵەستینی ئەنجامدراوە.
گرووپە چەکدارەکانی عێراق پێشتر بەرپرسیارێتی دەیان هێرشیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سەوریا گرتووەتە ئەستۆ.
ڕۆژی شەممەی ڕابردووش بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر پاڵاوگەکانی نەوتی حەیفا لە ئیسرائیل.
س/شەرقولئەسەت

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی ئێران: یەک فڕۆکەی ئیسرائیلی سنووری ئاسمانیی ئێرانی نەبەزاندووە

سەڵاح

جێنیفر گارنەر: پەروەردەکردنی منداڵ لە دوو ماڵی جیاوازدا کارێکی ئاسان نییە

ART

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

سەڵاح