zagros news agency

ئێران ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی دانوستان بکات

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند تاران لە ئێستادا ئامادەی هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا نییە، چونکە پێی وایە ئەنجامەکانی بێسوود دەبن. ئەم وتانە لە چوارچێوەی سەردانێکی عێراقچی بۆ پاریس هات کە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ئەنجام درا، لەوێ لەگەڵ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، کۆبووەوە و سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە جیاوازییەک لەنێوان گفتوگۆکردن و دانوستاندا هەیە. ئەو گوتی ئێران لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان گفتوگۆی هەیە، بەڵام دانوستان کاتێکە کە دوو لایەن بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی دیاریکراو قسە بکەن. عێراقچی ئاماژەی بەوەش دا کە پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەورووپا باش نین، بۆیە نایەوێت ئێستا دانوستانیان لەگەڵدا بکات، هەروەها گوتی کە جارێ لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەن. ئەو لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لە یەکی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دیپلۆماسی لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران دەبێت متمانەی تاران بەدەست بهێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی لوبنان بۆ چەند پرسێک دێتە بەغدا

یاسین

جەی دی ڤانس باشترین ڕێگە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکرانیا، پێدانی کانزاکانە بە ئەمەریکا

سەڵاح

سەڵاح تەمیمی: بەردەوام لەبارەی پێدانی کارەبا ستەم لە پاریزگای دیالە دەکرێت

سەڵاح