تادێت دۆخی سوریا به‌تایبه‌ت گفتووگۆكانی نێوان شاندی كوردی و به‌رپرسانی ده‌وله‌تی نوێی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه، شاندی كوردی پاكێجێكی داواكاریان هه‌یه، هاوكات ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا بریاره كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، بریاره كۆبوونه‌وه‌ی له‌نێوان تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سوریا و ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه)ئه‌نجام بدرێت، سلێمان ئۆسۆ، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌سوریا (ئەنەکەسە)، بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “به‌ڵێ وه‌ك ئه‌نجومه‌ن داوای كۆبوونه‌وه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ تۆم باراك، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی داواكاریه‌كه نه‌دراوه‌ته‌وه، چاوه‌ڕوانین له‌ئاینده‌دا ئه‌و كۆبوونه‌وه بكرێت، چونكه وه‌ك ئه‌نجومه‌ن تێڕوانینی خۆمان هه‌یه ده‌رباره‌ی داهاتووی سوریا و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی سوریا”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئه‌مه‌ریكا رۆڵی گرنگی هه‌یه له‌سوریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بۆیه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی ده‌ره‌نجامی خۆی ده‌بێت.
به‌پێی زانیاری ئاژانسی زاگرۆس، تائێستا گفتووگۆی نێوان شاندی كوردی و شام نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن، ئۆسۆ له‌و باره‌وه ده‌ڵێت: “وه‌ك شاندی هاوبه‌ش كه من ئه‌ندامی شانده‌كه‌م داوامان له شه‌رع كردووه كه گفتووگۆیه‌ك بكه‌ین بۆ داهاتووی گه‌لی سوریا و كورد له سوریا به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتووه بۆ كۆبوونه‌وه، به‌گشتیش تائێستا له‌گه‌ڵ شام نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن بۆ چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی سوریا و رۆژئاوای كوردستان”.

