zagros news agency

سەرکردەیەکی ئەفغانستانی داوا لە ئێران دەکات پێش بە تیرۆری هاووڵاتیانی بگرێت

ئەحمەد مەسعوود، سەرکردەی بەرەی بەرگریی نیشتمانیی ئەفغانستان، لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ویست تیرۆرکردنی ئیکرامەدین سەریع، فەرماندەی پێشووتری پۆلیسی ویلایەتەکانی بەغلان و تەخار، و محەممەد ئەمین ئەلماس، یەکێک لە سەربازە پێشووەکانی ئەفغانستان لە تاران، بە شێوەیەکی جددی و شەفاف لێکۆڵینەوەی لەسەر بکەن.
ئەحمەد مەسعوود، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی گوتی هیوادارە ئێران ئەم جارە بە یەکلاکەرەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا بکات. گوتیشی: “ئەگەر یەکەم جار بوایە، باشە، ڕووداوێکە و تێدەپەڕین، بەڵام ئەمە چەندەمین جارە ئەم ڕووداوە لە ناو کۆماری ئیسلامیدا ڕوو دەدات و چاوەڕوانیی گەلی ئەفغانستان و هەموو سەرکردە و کەسایەتییە گەورەکانی ئەفغانستان و ئێمە ئەوەیە کۆماری ئیسلامی ئەم بابەتە بە جددی وەربگرێت و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات.”
ئیکرامەدین سەریع و محەممەد ئەمین ئەلماس ڕۆژی چوارشەممە سێی کانوونی یەکەم (٢٤ی کانوونی یەکەم) لە گۆڕەپانی وەلیعەسر لە تاران کرانە ئامانجی تەقەکردن و کوژران. پارێزگاری تاران ڕایگەیاند لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە.
جەریانە سیاسییەکانی دژ بە تاڵیبان ئەم تیرۆرانە بە ئامانجدار و تیرۆریستی دەزانن، بەڵام تا ئێستا بەڵگەیەکی سەربەخۆ لەبارەی ئەنجامدەرانییەوە بڵاو نەکراوەتەوە و تاڵیبانیش لەمبارەیەوە هیچ لێدوانێکی نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌‌: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ بكرێت ڕه‌نگه‌ سبه‌ی ئاگربه‌ست له‌ غه‌ززه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت

دڵشاد

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

یاسین

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین