نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لە چالاکییەکی فەرمیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا کۆبووەوە و پەیوەندییەکانی هەردوولا و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاووتوێ کرد.
عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، لە هەژنارەتی تایبەتی خۆی تۆری کۆمەلایەتی فیس بووک نووسیەتی؛ بەشداریی لە مەراسیمی ساڵانەی پێشانگای بازرگانیی ئەمریکا لە فەرەنسا کردووە، کە لە شوێنی نیشتەجێبوونی باڵیۆزی ئەمریکا لە شاری پاریس بەڕێوەچوو و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە دیپلۆماتکاران و کەسایەتییە فەرەنسی و بیانییەکان ئامادە بوون.
لە پەراوێزی ئەم مەراسیمەدا، عەلی دۆلەمەری دیدارێکی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە فەرەنسا، بەرێز شارل کوشنەر ئەنجام دا. لە دیدارەکەدا، هەردوولا گفتوگۆیان کرد لە بارەی ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە نێوان کوردستان و ئەمەریکادا.

