zagros news agency

کۆریای باشوور: کۆریای باکوور مووشەکێکی بالیستی تاقی کردووەتەوە

 

بە گوتەی سوپای کۆریای باشوور کۆرایی باکوور موشەکێکی بالستیی تاقی کردووەتەوە و ئەم مووشەکە لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کۆریای باکوورەوە بەرەو دەریا هەڵدراوە.
تا ئێستا زانیاریی زیاتر لەبارەی جۆری مووشەکەکە یان مەودای فڕینەکەی بڵاونەکراوەتەوە. ئەم تاقیکردنەوە مووشەکییە، کەمێک پێش دیداری پلاندانراوی لی جائێ میونگ سەرۆککۆماری کۆریای باشوور لەگەڵ شی جین پینگ هاوتای چینییەکەی ئەنجامدرا. بەرپرسانی پیۆنگیانگ ڕۆژی ٢٩ی کانوونی یەکەمی ڕابردووش، هەواڵی تاقیکردنەوەی دوو مووشەکی کرووزی دیکەیان دابوو. هەرچەندە بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تاقیکردنەوەی مووشەکە بالیستییەکانیان بۆ کۆریای باکوور قەدەغە کردووە، بەڵام سەرکردایەتیی سەربازیی ئەم وڵاتە لە ساڵانی ڕابردوودا ژمارەی مووشەکهاوێژەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆنسەیەک زێر بە 2856 دۆلارە

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ: پێدانی ڤیزای عێراق تەنیا دوای وردبینیی ئەمنی و هەواڵگری دەبێت

سەڵاح