دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دایه ئێران و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران له كوشتنی خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا گورزی كوشنده له‌و وڵاته ده‌ده‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنانه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به چڕێ چاودێریی دۆخی ئێران ده‌كات، وه‌ك رابردوو ده‌ستیان كردووه به كوشتنی خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یان، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا گورزی كوشنده له ئێران ده‌دات.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له ئێران، به‌هۆی خراپی بژێوی و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه، ده‌ست به خۆپشیاندان كراوه و به گوێره‌ی ڕاپۆرته فه‌رمییه‌كان، تا ئێستا 12 كه‌س خۆپیشانده‌ر كوژراون.

