zagros news agency

ترەمپ: کشانەوە لە ئەفغانستان پێگەی ئەمریکای لە جیهاندا لاواز کرد

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی‌ دیکە ڕەخنەی لە شێوازی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گرت و گوتی، بەجێهێشتنی کەرەستە سەربازییەکان لەو وڵاتەدا پێگەی ئەمریکای لە جیهاندا لاواز کرد.
ترەمپ ئەم لێدوانانەی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی “فۆکس نیوز” خستە ڕوو و کشانەوەی لە ئەفغانستان بە هێرشی ئەم دواییەی سەر ڤەنزوێلا بەراورد کرد، هێرشێک کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا. ئەو دۆخی ئێستای هێزی سەربازیی ئەمریکای بە دۆخی پاش کشانەوە لە ئەفغانستان بەراورد کرد.
ئەو گوتی، لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی خۆیدا، سوپای وڵاتەکەی نوێ کردەوە، بەڵام بە بڕوای ئەو، بەشێکی بەرچاوی کەرەستە سەربازییەکان بە شێوەیەکی بێبەرپرسیاری لە ئەفغانستان مانەوە. ترەمپ کشانەوەی لە ئەفغانستان بە “هۆکاری سەرەکیی زیان گەیاندن بە ناوبانگی ئەمریکا” دانا و گوتی، وڵات بۆ ماوەیەک بوو بە “بابەتی گاڵتەجاڕی” لە ئاستی جیهاندا. ئەو دووپاتی کردەوە ئەمریکا جارێکی دیکە بووەتەوە وڵاتێکی “پە ڕێز”.
ترەمپ پێشتریش چەندین جار ڕەخنەی لە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە سەردەمی سەرۆکایەتیی جۆ بایدن گرتبوو. لە بەرانبەردا، حکوومەتی بایدن هەمیشە بەرگریی لەم بڕیارە کردووە و گوتوویەتی، ئەم کشانەوەیە کۆتایی شەڕێکی نیزکەی ٢٠ ساڵی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

بەهۆی سیاسیەتی گومرگی هەناردەی ئێران بۆ عێراق سەدا 50 دابەزیوە

سەڵاح

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵیی زاگرۆس

یاسین