zagros news agency

زێلێنسکی: ڕووسیا لە ئامادەکاریی هێرشێکی بەرفراوانی نوێدایە

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە نوێترین لێدوانیدا بۆ خەڵکی ئۆکرانیا، لەبارەی هێرشە بەرفراوان و تازەکانی ڕووسیا هۆشداریی دا.
بە گوتەی زێلێنسکی، زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن مۆسکۆ لە ڕۆژانی داهاتوودا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرفراوان دەکات. زێلێنسکی ئەم قسانەی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کرد و داوای لە خەڵک کرد هۆشدارییەکانی هێرشی ئاسمانی بە هەند وەربگرن.
ڕووسیا لەم دواییانەدا ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای بە توندی کردووەتە ئامانج. لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا دانیشتووانی چەندین شاری ئۆکرانیا تووشی گرفت لە دابینکردنی کارەبا، ئاو و گەرمکەرەوە بوونەتەوە.
سەرۆکی ئۆکرانیا هەفتەی ڕابردووش لەبارەی هێرشێکی گەورەی نزیک هۆشداریی دابوو کە دواتر هێرشەکە ئەنجام درا.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە ٩ی کانوونی دووەمدا باسی لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە مووشەکی مەودا مامناوەند و لە نزیک سنووری یەکێتیی ئەورووپا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەو مووشەکە سەرووی دەنگەی ئۆرێشنیک کە ئامانجەکەی شاری لڤیڤ لە ڕۆژاوای ئۆکرانیا بووە، لە هێرشەکەدا کڵاوەی تەقەمەنیی هەڵنەگرتووە.
تۆمی برووس، جێگری باڵیۆزی ئەمریکایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کاردانەوەیەکدا بەرانبەر بەم هێرشە گوتی: “ئەم کارەی ڕووسیا کردەوەیەکی مەترسیدار و بێ پاساوی دیکەیە.” ناوبراو هۆشداریی دا بەردەوامیی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە و ژێرخانە مەدەنییەکانی دیکەی ئۆکرانیا، دەبێتە هۆی فراوانبوون و توندتربوونی جەنگەکە.
جەیمس کاریوکی، باڵیۆزی بەریتانیایی لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دانیشتنە بەپەلەکەی ئەو ڕێکخراوەدا تووڕەییی خۆی بەرانبەر بەم کارەی ڕووسیا دەربڕی. ناوبراو هێرشەکەی نزیک سنووری پۆڵەندای بە “بێباکانە” وەسف کرد و گوتی: “کارێکی لەو شێوەیە ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

لالیگا.. ریال مەدرید سێ خاڵی زەحمەتی لە بێرنابیۆدا بەدەستهێنا

یاسین

بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەکان یەکەکانی کرێنشینان ناگرێتەوە

یاسین

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى كه‌ريم شنگالى ده‌كات

یاسین