zagros news agency

وەزیری دەرەوەی چین داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتن لە ئێران دەکات

بەپێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی شین‌هوا بڵاوی کردووەتەوە، وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، داوای گفتوگۆ و دانبەخۆداگرتنی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
وانگ یی بە عەباس عێراقچیی وەزیری دەرەوەی ئێرانی گوت چین دژی پەنابردنەبەر هێز یان هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزە لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا و دڵنیایە حکوومەت و گەلی ئێران دەتوانن بەسەر کێشەکاندا زاڵ ببن و سەقامگیریی نیشتمانی بپارێزن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد چین هیوادارە هەموو لایەنەکان ئاشتی بپارێزن، دان بە خۆیاندا بگرن و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەن؛ هەروەها دووپاتی کردەوە پەکین دەیەوێت لەم بوارەدا ڕۆڵێکی بنیاتنەر بگێڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیدین دزیکۆ لەگەڵ یانەیەکی گەورەی ئەڵمانیا ڕێککەوت

یاسین

ماڵپەڕێک: داهاتی تاکی عێراق بۆ ساڵی 2024 سێ هەزار دۆلارە

یاسین

نەیشینزلیگ.. یاری بەهێز لە بەڕژەوەندی ئیسپانیا دژی دانیمارک کۆتاییهات

یاسین