zagros news agency

هەسەده: زیندانی شەدادێ له کۆنتڕۆڵمان نەماوه

 

هەسەده له راگەیەندراوێکدا دەڵێت: “لە کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆوە، زیندانی شەدادێ کە هەزاران زیندانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێدایە، رووبەڕووی هێرشی یەک لە دوای یەکی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بووەتەوە.”

هەسەده رایگەیاند: “شەڕڤانانی هەسەدە بەرپەرچی ئەم هێرشانەیان داوەتەوە و چەندین جار تێکیان شکاندوون، لە پێناو رێگریگرتن لە روودانی کارەساتێکی ئەمنی، دەیان شەهید و برینداریان بەخشیوە.”

روونیشی کردەوه: “سەرەڕای ئەوەی زیندانی شەدادێ تەنیا نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە بنکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە دوورە، بەڵام بنکەکە دەستوەردانی نەکردووە سەرەڕای بانگەوازە بەردەوامەکان.”

ئاشکراشی کرد: لەکاتێکدا رای گشتی ئاگادار دەکەینەوە، جەخت لەوە دەکەینەوە کە لە ئێستادا زیندانی شەدادێ لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانماندا نەماوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی نمە باران دەبارێت

یاسین

حەیدەر سەلامی: ملکەچنەبوونی میلیشیاکان، وڵات دەکێشێتە ناو شەڕ و ململانێکان

سەڵاح

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا گەیشتە بەیرووت

سەڵاح