zagros news agency

ئەمریکا و کەنەدا فڕۆکەی سەربازی ڕەوانەی گرینلاند دەکەن

فەرماندەییی هاوبەشی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا و کەنەدا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (توییتەری پێشوو) ڕایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکییەکی پێشوەختەدا، چەند فڕۆکەیەک ڕەوانەی گرینلاند دەکەن.
ئەم هەنگاوە بە هەماهەنگی لەگەڵ دانیمارک ئەنجام دراوە و حکوومەتی گرینلاندیش ئاگادار کراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەم دامەزراوەیە، فڕۆکەکان بەم زووانە لە بنکەی سەربازیی پیتافیک لە باکووری گرینلاند جێگیر دەکرێن.
ئامانج لەم هەڵمەتە سەربازییە، بەهێزکردنی هاوکاریی بەرگرییە لە نێوان ئەمریکا، کەنەدا و دانیمارک و هیچ وردەکارییەکی زیاتر دەربارەی ماهییەتی ئەرکەکە بڵاو نەکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

یاسین

کاسیمیرۆ مان یونایتد جێدەهێلێت

یاسین

یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین