گرووپی تیرۆریستیی (داعش) بەرپرسیارێتیی تەقینەوەی بۆمبێکی لە چێشتخانەیەکی چینی لە شاری کابول لە ئەستۆ گرت. ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی کانوونی دووەم ڕووی دا و بەهۆیەوە حەوت کەس کوژران.
خالید زەدران، وتەبێژی پۆلیسی تاڵیبان ڕایگەیاند لە نێو قوربانییەکاندا هاووڵاتییەکی چینی و شەش هاووڵاتیی ئەفغانستانی هەبوون. تەقینەوەکە لە هۆتێلێک لە ناوچەی بازرگانیی «شاری نەو» ڕووی داوە؛ ئەم ناوچەیە بە یەکێک لە بەشە هەرە ئارامەکانی شار دادەنرێت و زۆربەی باڵیۆزخانەکان تێیدا نیشتەجێین.
گرووپی ئیسلامیی توندڕەوی تاڵیبان دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لە ساڵی ٢٠٢١، بەڵێنی دابینکردنی ئاسایشی لە وڵاتەکەدا دا، بەڵام ئەفغانستان هێشتا شاهێدی هێرش و بۆمبڕێژکردنە کە داعش بەرپرسیارێتیی زۆربەیان لە ئەستۆ دەگرێت.
هەواڵی داهاتوو

