zagros news agency

هەسەدە: بە درێژکردنەوەی ئاگربەست پابەند دەبین

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی، لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ ١٥ ڕۆژ، لەگەڵ حکوومەتی کاتیی سووریا ڕێککەوتوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “هێزەکانی ئێمە (هەسەدە) ڕوونی دەکەنەوە بە نێوەندگیریی نێودەوڵەتی ئاگربەستەکە بۆ ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە و هاوکات گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە. هێزەکانمان بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی، کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو بۆ سەقامگیری، پابەندی ڕێککەوتنەکەن.”
هەروەها وەزارەتی بەرگریی حکوومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند ئاگربەستەکە لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ی شەوی ڕابردووەوە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ درێژ کراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری دەرەوەی ئێران: وادەی دانوستانی نوێ لەگەڵ ئەمریکا نادیارە

سەڵاح

راگەیندراوێک له بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

یاسین

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەست پێ دەکەنەوە

سەڵاح