ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

‎ئه‌ردۆغان: سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌سته‌مبوڵ له‌ دوای نوێژی هه‌ینی بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌كات وله‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی 22ی 4ی 2024 سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند، له‌ دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێریش ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی كێشه‌كانی نێوانهه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌میانه‌ی دیداره‌كانی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق تاوتوێی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیاو عێراق بكرێت.

قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی عێراق پێش سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه‌ پێویسته‌په‌كه‌كه‌ به‌خێرایی چه‌ك دابنێت.‌

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانيی عەزم، كۆبوونه‌وه‌

یاسین

گوژمەی 460 ملیۆن دینار بۆ كردنەوەی شەقامە سەرەكییەكانی گوندی كۆری خەرج دەكرێ

سەڵاح

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

یاسین