zagros news agency

وەزارەتی پەروەردەی توركیا بۆ پارێزگاكان: داوا دەكەین لە قوتابخانەكان وانەی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان بخوێنن و منداڵان بەو مانگە ئاشنا بكەن

 

وەزارەتی پەروەردەی توركیا، لە نووسراوێكدا كە بۆ ٨١ پارێزگای توركیای ناردووە، داوا دەكات لە قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی، لە مانگی رەمەزاندا وانەی تایبەت بەمانگی ڕەمەزان بخوێنن و منداڵان بەو مانگە ئاشنا بكەن.

ئەوكاتەی موستەفا كەمال ئەتاتورك، كۆماریی توركیای دروست كرد و دەستوورێكی تازەی بۆ توركیا نووسییەوە، سیستەمی عەلمانی جێگیر كرد و هەروەها توركیای لە ئایین دوور خستەوە و تەنانەت بانگدانیشی لە مزگەوتەكانەوە كردە زمانی توركی.

كۆمەڵگەی توركیا و سیستەمە سیاسییەكەی زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بەرگری لە عەلمانی دەكەن، بەڵام جاروبار ئەردۆغان، دژی ئەو سیستەمە هەنگاو دەنێت و هەرای گەورە دروست دەبێت.

لە توركیا ١٩ دامەزراوەی سەر بە مافی مرۆڤ و چالاكوانانی مەدەنی، بەیاننامەیەكیان بڵاوكردوەتەوە و دژی ئەو بڕیاری وەزارەتی پەروەردە وەستاونەتەوە و دەڵێن ئەم هەنگاوە دووركەوتنەوەیە لە سیستەمی عەلمانی، چونكە لەو سیستەمەدا بەهەموو شێوەیەك ئایین و دەوڵەت لە یەكتری جیا كراوەتەوە و نابێت منداڵان ناچار بە وانەی ئایینی بكەن.

بەڵام رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا بەتوندی وەڵامی ئەو نووسەر و دامەزراوانەی دایەوە و دەڵێت: ”واز لە خۆشاردنەوە بێنن لەپشت چەمكی عەلمانییەت، هیچ كەسێك بۆی نییە لەژێر ئەو ئایدۆلۆژیا پیس و فیكرە پیسەدا پەنجەی هەڕەشەمان بۆ راكێشێت. نازانم بۆچی فێركردنی منداڵامان بە نوێژ و رۆژووگرتن ئێوەی سەغڵەت كردووە؟”

لە ٢٠١٣دا، ئۆپۆزسیۆن و چەند دامەزراوەیەكی مافی مرۆڤی لە توركیا، هۆشداریان دایە توركیا كە دەیانەوێت لە بنەماكانی عەلمانییەت لابدەن، ئەوكات رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەركۆماری توركیا لە میسر بوو و لەوێوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و گوتی: توركیا بەهیچ شێوەیەك لە سیستەمی عەلمانی لانادات، هەروەها توركیا دەستوورەكە دەستوورێكی عەلمانییە و بەهەموومانەوە پارێزگاری لێدەكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران.. خێزانی كرێكاران و خانەنشینان كەوتوونەتە خوار هێڵی هەژارییەوە

سەڵاح

لە ئێران لەبەر خراپی کەش‌وهەوا هوشداری درایە شاخەوانان

سەڵاح

لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٢١ کەس لە سووریا کوژران

یاسین