بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئازار، دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتیی مێلانیا ترەمپ، هاوسەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڕێوە بچێت.
نوێنەرایەتیی هەمیشەییی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مێلانیا ترەمپ لەم دانیشتنەدا جەخت لەسەر ڕۆڵ و گرنگیی پەروەردە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکاتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڵۆزیی تێدایە؛ چونکە ئەمریکا هێشتا ملیارەها دۆلار قەرزاری ئەو ڕێکخراوەیە و لە سەردەمی ترەمپدا لە چەندین دامەزراوەی نێودەوڵەتی کشاوەتەوە و “ئەنجومەنی ئاشتی”ی خۆی وەک جێگرەوەیەک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان دەبینێت.
هەواڵی پێشوو

