عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنەکانی دواییی ناوچەکە، دۆخی دەروازە سنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ ئێران بە وردی هەڵدەسەنگێنرێت و گۆڕانکارییەکان سات بە سات لە لایەن دەزگای گومرگی وڵاتەکەیەوە چاودێری دەکرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە لە هەر سێ دەروازە سنوورییەکەدا، هاتووچۆی بارە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە، بەڵام گەشتی ڕۆژانەی گەشتیاران بە شێوەیەکی دوولایەنە ڕاگیراوە. بە گوتەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، ئێران تەنیا ڕێگە بە گەڕانەوەی هاووڵاتییانی خۆی دەدات و تورکیاش تەنیا ڕێگە دەدات هاووڵاتییانی خۆی بگەرێنەوە بۆ ناو وڵاتەکەیان.

