zagros news agency

ئێران: پێشنیاری ئەمریکا ڕەت دەکرێتەوە، کاتی کۆتایی جەنگ دیاری ناکرێت

بەپێی هەواڵی پڕس‌تی‌وی، سەرچاوەیەکی سیاسی-ئەمنیی باڵای ئێران ڕایگەیاندووە تاران پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ قبوڵ ناکات.
بە گوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئێران تەنها لەو کاتەدا کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت خۆی بڕیاری لەسەر بدات و مەرجەکانی خۆی جێبەجێ ببن، نەک بە دیاریکردنی کاتی کۆتایی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا ئەمریکا لە ڕێگەی دیپلۆماسی جۆراوجۆرەوە داوای گفتوگۆی کردووە و پێشنیارێکی دیکەشی خستووەتە ڕوو، بەڵام ئەم پێشنیارانە بە “زیادەخوازی” و نالەبار بۆ بارودۆخی ڕاستەقینەی مەیدانی جەنگ وەسف کراون.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئێران ئەم پێشنیارانە وەک دوو جارەکانی پێشوو هەڵسەنگاندووە و وەک فریبێک بۆ زیادکردنی گرژییەکانی دەبینێت، چونکە بەوتەی ئەو، لەو جارانەی پێشوودا ئەمریکا نیازی ڕاستەقینەی گفتوگۆی نەبووە و لە کۆتاییدا هێرشی سەربازیی کراوەتە سەر ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

“ڕووناکییەک خۆری ئاواکرد” بۆ یاکردنەوەی ریفراندۆمی کوردستان نمایشکرا

ART

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس لە شاری کۆڵن بریندار بوون

یاسین

نرخی بەرمیلێک نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بۆ خوار 98 دۆلار دابەزی

سەڵاح