zagros news agency

جۆنیۆری کوڕی رۆناڵدۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید مەشقی کردووە

 

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی بڵاویکردەوە جۆنیۆری تەمەن 15 ساڵی کوڕی ئەفسانەی پۆرتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە چەند رۆژی رابردوودا راهێنانی لەگەڵ تیپی خوار 16 ساڵانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی کردووە.

رۆژنامەکە دوپاتیکردووەتەوە، یانەی شاهانە کوڕەکەی رۆناڵدۆ تاقیدەکاتەوە و ئەگەر لە ئاستی ئەو یاریزانە رازیبوون ئەوا لە داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا ئیمزا دەکەن و دەیکەنە یاریزانی فەرمی تیپی لاوانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، کریستیانۆ جۆنیۆر ئاستێکی نایابی هەیە لە هێڵی هێرشبردندا وەک یاریزانی سەرەڕم، لە مانگی پێنجی ساڵی رابردوودا بانگهێشتی تیپی خوار 15 ساڵانی پۆرتوگال کرا.

ئەو یاریزانە پێشتر لە ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد بووە و دواتر لەگەڵ باوکی چووە یۆڤانتۆس، پاشان پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودیەوە کرد و ئێستاش دەیەوێت لە داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئیمزابکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بایرن گۆڵبارانی دینامۆ زگرێب کرد و بە ئەنجامێکی چاوەڕواننەکراو شکستی پێهێنا

یاسین

پەیامێکی گرنگ لە ئەلۆنسۆوە بۆ ڤینیسیۆس

یاسین

میلان راهێنەرەکەی دەگۆڕێت

یاسین