zagros news agency

شەپۆلێكی بارانبارین بەرەو بەشێكی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەیە

 

شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و تا 3 ملم باران دەبارێ.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ڕایگەیاند: ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو، رۆژی دووشەمە 6/1/2025 لە ئەنجامی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نزمەپاڵەپەستۆی باکووری ئەفریقا، شەپۆلێکی بەھێزی باران و تەرزە و ھەورەبرووسکە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و باکووری سعودیە دەگرێتەوە و بە شێوەیەکی ناوەند و لاواز کاریگەریی بۆ سەر زۆربەی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و ناوبەناو تاوەباران و ھەورەبرووسکە چالاک دەبێت بە ڕێژەی 5 بۆ 15 ملم، بۆ رۆژی سێشەمە 7/1/2025 بە لاوازی دەگاتە بەشێکی ناوچەکانی باشووری ھەرێمی کوردستان، ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی و ھەڵەبجە، لە ھەندێ شوێندا ئەگەری نمەباران و ھەورەبرووسکەی کورتخایەن دەبێت و رێژەی بارانەکە لەنێوان 0.5 بۆ 3 ملم دەبێت و بە زوویی کۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاندووە: بە گشتی تا ماوەیەکی زۆر و نادیار بە تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ئەگەری بارانی باش و شەپۆلی باش نییە و کەشوھەوای وشک و کەمبارانی درێژە دەکێشێت و لە گۆڕانکاری و زانیاریی نوێش ئاگادارتان دەکەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یاسای ماددەهۆشبەرەکان هەموار دەکرێتەوە کە سزای هەتاهەتایی دەگۆڕێت بۆ لە سێدارەدان

سەڵاح

ئەیوب عەلی و گارا سازکار دوای “کوردم” بەرهەمێک بۆ ئاڵای کوردستان بڵاودەکەنەوە

ART

پەیامێك لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە

سەڵاح