zagros news agency

ئەمریکا دەستی بەسەر نەوتهەڵگرێکی ئێرانی لە زەریای هیندیدا گرت

وەزارەتی جەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ئایار ڕایگەیاند هێزەکانیان لە زەریای هینددا چوونەتە نێو کەشتییەکی هەڵگری نەوتی ئێران و دەستیان بەسەردا گرتووە.
پێنتاگۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە ناوی “ئێم/تی مەجێستیک ئێکس”ە و لە لیستی سزاکانی ئەمریکایدایە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ئاوە نێودەوڵەتییەکان وەک قەڵغان بەکار نایێن و وەزارەتی جەنگ بۆ تێکدانی تۆڕە نایاساییەکان و سنووردارکردنی لایەنە سزادراوەکان بەردەوام دەبێت. پێنتاگۆن ڤیدیۆ و وێنەی چوونە نێوەوەی هێزە سەربازییەکانی بۆ سەر ئەو نەوتهەڵگرە بڵاو کردەوە.
سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکان دوای ئاگربەست لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ گەمارۆی دەریایی کەشتی و بەندەرەکانی ئێرانی داوە. لە بەرانبەردا، هێزەکانی سوپای پاسداران ڕۆژی چوارشەممە هێرشیان کردە سەر چەند کەشتییەکی بارهەڵگر لە گەرووی هورمزدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌په‌له‌.. به‌رپرسی لقی شه‌نگالی پارتی له‌رێگای زاگرۆسه‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پارتی راگه‌یاند

سەڵاح

دۆخی ژیان لە کەرتی غەززە وایکردووە گەنجەکان ئاوات بە مردن بخوازن

یاسین

مه‌سرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆدەبنه‌وه‌

سەڵاح