zagros news agency

 نێتبڵاکس: پچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێراندا ٥٩ ڕۆژی تێپەڕاند

ڕێکخراوی نێتبڵاکس کە چاودێریی دۆخی ئەنتەرنێت لە جیهاندا دەکات، دەڵێت پچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێراندا پێی ناوەتە ٥٩یەمین ڕۆژی بەردەوامیی خۆی.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، زیاتر لە هەزار و ٣٩٢ کاتژمێر بەسەر پچڕانی تەواوەتیی پەیوەندیی بەکارهێنەرانی ئێرانی بە ئەنتەرنێتی جیهانییەوە تێپەڕیوە.

بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل و دەستپێکردنی جەنگ ئەنتەرنێتیان پچڕاند و تەنها کەسانێکی کەم دەستیان بە ئەنتەرنێتی جیهانی دەگات؛ بەشێک لەم کەسانە خاوەنی “سیمکارتی سپی”ن.

فاتیمە موهاجێرانی، گوتەبێژی حکوومەتی ئێران، لە سەرەتای شەڕدا گوتبووی پەیوەستبوون بە ئەنتەرنێت تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت دەنگی گەل بگەیەنن. هەروەها بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی مانگی دەستکرد وەک ستارلینک لە ئێراندا بە تاوان ناسێنراوە.

ئەفشین کولاهی، یەکێک لە سەرۆکانی ژووری بازرگانیی ئێران، پێشتر گوتبووی زیانی ڕاستەوخۆی پچڕانی ئەنتەرنێت لە ئێراندا ٣٠ تا ٤٠ ملیۆن دۆلارە لە ڕۆژێکدا و زیانی ناڕاستەوخۆیشی دەگاتە ٨٠ ملیۆن دۆلار.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل بە فەرمی كوژرانی (یەحیا ئەلسینوار)ی ڕێبەری بزووتنەوەی حەماسی ڕاگەیاند

سەڵاح

داهاتی کاسبکارانی پارێزگای سنە نیوه‌ی داهاتی پارێزگاکانی دیکەی ئێرانە 

یاسین

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: زیاتر لە 5600 خێزان پێشوەختە لە کەمپی “هۆل”ـەوە گوازراونەتەوە

یاسین