zagros news agency

میسریش دێتە ناو جەنگەکەوە

ئەنجومەنی بەرگری نیشتمانی میسر، ئەمڕۆ یەکشەممە،هاوپشتیی تەواوی خۆی بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە ڕاگەیاند وبڕیاری دا هەموو جۆرەکانی پشتگیریی پێویست و بەردەست پێشکەش بکات، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و تەواوی خاکی سعودیە، لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکان بۆ سەر ئەووڵاتە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی میسر، ئەم بڕیارە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەدا درا کە بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر، بەیانی یەکشەممە لە کۆشکی ئیتحادیەلە قاهیرە بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنیدوا پەرەسەندنەکانی ناوچە و بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکان.

وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتی میسر ڕایگەیاند کە ئەنجومەنەکەهەموو پەرەسەندنە ناوچەییەکانی خستە بەرباس، بە تایبەتی ئەوەی بە «هێرشە ڕەتکراوەکان» لەسەر سعودیە وەسفیکردووە، و جەختی لە وەستان لەگەڵ سعودیە و هاوپشتیی تەواولەگەڵی کردەوە.

ئەنجومەنەکە هەروەها جەختی کردەوە کە هەڵوێستی میسر لەمێژووی پەیوەندییەکان و پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوووڵاتەکەوە سەرچاوە دەگرێت، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاسایشی نیشتمانی سعودیە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە ئاسایشی نیشتمانی میسر و جیهانی عەرەبییەوە هەیە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەنجومەنەکە بڕیاری داهەموو جۆرەکانی پشتگیریی پێویست و بەردەست بۆ سعودیەدابین بکات، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ئەووڵاتە، هەروەها پاراستنی سەرچاوە و سامانەکانی و تەواوی خاکو پیرۆزییە ئایینییەکانی.

لە کۆتاییدا، میسر جەختی لە بەردەوامبوون و چڕکردنەوەیهەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان کردەوە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵلایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بۆکەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و چارەسەرکردنیقەیرانەکانی ئێستا بە ڕێگای ئاشتییانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سەرتاسەری سووریا نزیکەی 220 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

سەڵاح

پەیامەک ژ فازل میرانی ڤەوە ب هەلكەفتا ھاتنا جەژنا رۆژیێن ئێزی

دڵشاد

لە دەوروبەری حەلەب ١٥ چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا کوژران

یاسین