zagros news agency

پنتاگۆن: شەڕی ئێران تا ئێستا ٢٥ ملیار دۆلار تێچووی بۆ ئەمریکا هەبووە

پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری و ژەنراڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکایی لە دانیشتنێکدا بەرگرییان لە داواکارییەکەی دۆناڵد ترامپ بۆ زیادکردنی ١.٥ ملیار دۆلار بۆ بودجەی سەربازی کرد.

لەو دانیشتنەدا ئادەم سمیت، ئەندامی باڵای دیموکراتەکان لە لیژنەی پێداچوونەوە، پرسیاری تێچووی شەڕی ئێرانی بۆ ئەمریکا کرد و خواستی زانینی ئەوەی هەبوو ئایا یاسادانەران دەتوانن بەمزووانە خەمڵاندنێکی تەواوی تێچووەکان لە پنتاگۆنەوە وەربگرن. جوولز هێرست، چاودێری دارایی پنتاگۆن ئامادەی دانیشتنەکە بوو و گوتی: «نزیکەی ٢٥ ملیار دۆلار تێچووەکەیە و بەشێکی زۆری ئەم تێچووەش بۆ تەقەمەنی بووە.»

بەڕێز سمیت گوتی: «خۆشحاڵم وەڵامی ئەم پرسیارەتان دایەوە، چونکە ماوەیەکی زۆرە داوامان کردووە و کەس ئەم ژمارەیەی پێ نەگوتووین.»

ناوبراو پاشان لە پیت هێگسێتی پرسی حکوومەت چۆن دەیەوێت کۆتایی بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بهێنێت. هێگسێت حکوومەتەکانی پێشووی بە ئەنجامدانی «ڕێککەوتنی خراپ» تۆمەتبار کرد و ئاماژەی بە ڕێککەوتنی بەرجامیش کرد.

ئادەم سمیت پرسی ئایا هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی وا نزیک هەبوو شەڕی ئێران پێویست بکات؟ وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە وەڵامدا گوتی: «ئێران دەستی لە تەماحە ئەتۆمییەکانی هەڵ نەگرتبوو، هەر بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ئێران.»

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران لە ئازادیی میدیادا لە پلەی 177ەمیندایە لە کوی 180 وڵاتی دونیادا تەنیا لە مانگی رابردوودا 35 رۆژنامەوان دەستگیر كراون

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت: دەستمان بە چاکسازیی هەمەلایەنە کردووە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی کوردستان دەبێت

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركيا ده‌كات

سەڵاح