zagros news agency

ترەمپ : هیچ ‎سوپایەک لە جیهان هاوشێوەی ئێمە نیە

دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین گفتوگۆی زۆریان کردووە و “پووتین نایەوێت ئێران چەکی ئەتۆمیی هەبێت و دەیەوێت هاوکاریم بکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئێران.” هاوکات ئاشکرای کرد کە بە پووتینی گوتووە، دەبێت کۆتایی بە شەڕەکەی خۆی لە ئۆکراینا بهێنێت.
لەبارەی زیانەکانی ئێران لە جەنگەکەدا، ترەمپ رایگەیاند، بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئێرانیان تێکشکاندووە و تەنیا ژمارەیەکی کەم مووشەکیان بۆ ماوەتەوە؛ هەروەها زیاتر لە 80%ـی تواناکانی مووشەکیی ئێران تێکشکێنراون و 159 کەشتیی ئێرانیش نوقم کراون و ئەمریکا رێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەبارەت بە رەوشی نێوخۆی ئێران، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئابووریی ئەو وڵاتە دادەڕمێت، رێژەی هەڵاوسان لە بەرزترین ئاستدایە و دراوەکەیان هیچ بەهایەکی نەماوە. لەبارەی ماوەی ئاگربەستیشەوە گوتی: “رەنگە ئێران لە کاتی ئاگربەستدا هەندێک کەرەستەی سەربازیی سووکی هێنابێت، بەڵام شوێنەکەیمان دەزانی و دەتوانرێت لە چەند خولەکێک دا تێک بشکێنرێن.”
لەلایەکی دیکەوە، ترەمپ رەخنەی لە هاوپەیمانەکانی گرت و گوتی، زۆر نائومێد بووە کە وڵاتانی ناتۆ داواکەی بۆ هاوکاری جێبەجێ نەکردووە و بەریتانیاش لە شەڕی ئێران دا هاوکاریی نەکردوون.
سەرۆکی ئەمریکا ستایشی سوپای وڵاتەکەی کرد و گەمارۆی دەریایی سەر ئێرانی بە “کارێکی بلیمەتانە” ناو برد کە بە پتەوی و بەهێزی ماوەتەوە، گوتیشی: “هیچ سوپایەک لە جیهان دا هاوتای سوپای ئێمە نییە و کەس ناوێرێت یاری بە پرسی گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بکات.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG) دەکات

دڵشاد

بەریتانیا یەکەم پەناخوازی ڕەوانەی رواندا کرد

سەڵاح

لیوا عوسمان محه‌مه‌د بۆ زاگرۆس: له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌ فه‌رمانێكی گرنگ ده‌ركراوه‌ و به‌منزیكانه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینرێت

یاسین