zagros news agency

ڕوبیۆ: هاووڵاتییەکی ئەمریکی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز کوژراوە

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێڕای سەرکۆنەکردنی هێرشی حووسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز، هەواڵی کوژرانی هاووڵاتییەکی ئەمریکای لەم هێرشەدا دا.
بەڕێز ڕوبیۆ لە تۆڕی ئێکس نووسی: “ویلایەتە یەکگرتووەکان بە توندی هێرشەکانی ئەم دواییەی حووسییە تیرۆریستەکان بۆ سەر شانشینی عەرەبستانی سعوودی، لەوانەش هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لە ڕیاز، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی بێتاوان، لەنێویاندا هاووڵاتییەکی ئەمریکی، سەرکۆنە دەکات.”
ئەو گوتی: “ئەم هێرشە شەرمەزارییانە، نیشانەی بێباکییەکی ئاشکران بەرانبەر بە ژیانی هاووڵاتییانی بێتاوان. دەبێت ئەم هێرشانە هەر ئێستا بوەستێنرێن.”
ئەو زیادی کرد کە ئەمریکا لەپاڵ عەرەبستانی سعوودی و گەلەکەیدا وەستاوە و هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانییان و خێزانەکانیان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە سەبارەت بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو

سەڵاح

ئێران: تۆپەکە لە گۆڕەپانی ئەمریکایە و ئامادەی سازشین

سەڵاح

بڕیارێکی دیکەی گرنگ لە بەرژەوەندی پیشەوەران درا

یاسین