zagros news agency

مۆندیالی ماڵئاوایی؛ دوا سەمای ئەفسانەکانی تۆپی پێ

جیهانی تۆپی پێ خۆی بۆ مۆندیالێکی پڕ لە سۆز ئامادە دەکات کە چاودێرانی وەرزشی پێیان وایە دەبێتە وێستگەی کۆتایی و ماڵئاوایی بۆ نەوەیەکی زێڕین لە ئەستێرە گەورەکان کە ساڵانێکی درێژ بە جادوو و دەستکەوتەکانیان جیهانیان سەرسام کرد.

​دیارترینی ئەو ئەستێرانەی بۆ دوایین جار لەم شانۆ گەورەیەدا دەدرەوشێنەوە پێکهاتوون لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی ژمارە پێوانەییەکان و لیۆنێل مێسی پادشای خاوەن هەشت تۆپی زێڕین لەگەڵ لۆکا مۆدریچی مایسترۆی بێدەنگی کرواتیا و نەیمار جونیۆری سیمبولی سامبای بەڕازیلی و ڤێرجیل ڤان دایکی دیواری پۆڵایینی هێڵی بەرگری هۆڵەندا کە پێکەوە کۆتایی بە سەردەمێکی مێژوویی دەهێنن کە دووبارەبوونەوەی لە تۆپی پێدا ئەستەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاوێژکارێکی ئەردۆغان: جەهەپە هەوڵی دژە دیموکراسی دەدات

یاسین

ئه‌مڕۆ چوارشەممە پارچەیەکی مووشەکی کۆمپانیای “سپەیس ئێکس” به‌خێراییه‌كی زۆر خۆی بە مانگدا دەکێشێت

سەڵاح

چین سزا بەسەر 20 کۆمپانیا و 10 بەرپرسی باڵای ئەمریکیدا دەسەپێنێت

سەڵاح