zagros news agency

ڕافایل گڕۆسی چاوی بە وەزیری دەرەوەی سویسرا لە شوێنی کۆبوونەوەی لوتسێرن کەوت

ڕافایل گڕۆسیی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، هاوکات لەگەڵ شاندی ئێران چووەتە شوێنی کۆبوونەوەی لوتسێرن، ڕۆژی یەکشەممە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند لە شوێنی کۆبوونەوەکە چاوی بە وەزیری دەرەوەی سویسرا کەوتووە.
پێدەچێت دیداری گڕۆسی دوای دیداری عەباس عێراقچیی ئێرانی لەگەڵ ئیگناسیۆ کاسیسی وەزیری کاروباری دەرەوەی سویسرا ئەنجام درابێت.
گڕۆسی لە پەیامەکەیدا ڕوونی کردووەتەوە ئامانجی لەو دیدارە “ئاگاداربوون لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایییەی پێوەست بە ئێران، ڕێگەی بەردەم و ڕۆڵی گرنگی ئاژانس” بووە.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێت: “لەو قۆناغە هەستیارەدا گرنگە هەموو دەرفەتێک بە چارەسەری دیپلۆماسی بدەین.”
دوای بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی گڕۆسی لە تۆڕی ئێکس، ئاژانسە حکوومییەکانی ئێران لەوانە ئاژانسی فارس دەستبەجێ هەوڵیان دا بنەمای ئامادەبوونی ئەو لە شوێنی دانوستانەکان بخەنە ژێر پرسیارەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە پەیامەکەی گڕۆسی وێنەکانی خۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سویسرا لەگەڵدایە. ئاژانسی فارس، لە سوپای پاسدارانەوە نزیکە، نووسیویەتی: “دۆسیەی ئەتۆمی لە کارنامەی ئەم خولەی گفتوگۆکاندا نییە… گڕۆسی لە شوێنی دانوستانەکان ئامادە نییە و هیچ کام لە ئەندامانی لێژنەی ئەتۆمیش لە پێکهاتەی شاندی ئێراندا نین.”

هەواڵی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هەماهەنگی: دیارکردنی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری عێراق ئاساییه

یاسین

ترەمپ باجی زیاتر دەخاتە سەر بەرهەمەکانی سێ وڵات

سەڵاح

سێ وڵاتی ئەوروپایی داوای ڕاگرتنی چالاکیی ئەتۆمیی ئێران دەکەن

یاسین