zagros news agency

نوێنەری ئێران لە جنێڤ: دانوستانەکان پێشکەوتنی باشیان بەدەست هێناوە

عەلی بەحرەینی، باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەییی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، پێشکەوتنی “زۆر باش”ی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕاگەیاند. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد گفتوگۆ تەکنیکییەکانی نێوان هەردوولا بەردەوامن.
بەحرەینی ڕۆژی سێشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: “لە ڕۆژانی داهاتوودا دوو گرووپی کار بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی لادانی سزاکان و چالاکییە ئەتۆمییەکان پێک دەهێنرێن.” ئێران و ئەمریکا لە دانوستانەکانی سویسرا لەسەر نەخشەڕێگەیەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا ڕێک کەوتوون.
هەروەها نوێنەرەکەی ئێران لێدوانەکانی جی-دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای دەربارەی چۆنیەتیی خەرجکردنی دارایییە بلۆکەکراوەکانی ئێران ڕەت کردەوە و گوتی: “تەنیا ئێران بڕیار لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی دارایییە ئازادکراوەکانی خۆی دەدات.” چاوەڕوان دەکرێت بە گوێرەی ڕێککەوتنە سەرەتایییەکان، نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار لەو دارایییانە ئازاد بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

فەیسبوک تاقیکردنەوەی سنوردارکردنی هاوبەشکردنی لینک زیاد دەکات

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

‎تونێلی پیرمام بە یەکجاری بەڕووی بارهەڵگرەکاندا دادەخرێت

گوران