zagros news agency

توێژینەوەیەک: سیستەمی خۆراکی دژە هەوکردن مەترسی خەڵەفان کەم دەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێی سویدی دەریخستووە، پەیڕەوکردنی سستمی خۆراکیی دژە هەوکردن، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیی خەڵەفان (Dementia) لە بەتەمەنەکاندا کەم دەکاتەوە، تەنانەت لەو کەسانەشدا کە نیشانە بایۆلۆجییەکانی تووشبوون بە زەهایمەریان تێدایە.
توێژینەوەکە لەسەر 1865 کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە سەرووی 60 ساڵەوە بووە، و بۆ ماوەی 15 ساڵ چاودێری کراون. لەم ماوەیەدا بەشداربووان چەند سستمێکی خۆراکی جیاوازیان تاقیکردووەتەوە، لەوانە: سستمی خۆراکی دەریای ناوەڕاستی گۆڕدراو (AMED)، پێوەرەکانی خواردنی تەندروستی گۆڕدراو (AHEI)، و سستمی خۆراکی کەمکەرەوەی هەوکردن (rEDII).
دەرەنجامەکان دەریانخستووە تەنیا سستمی خۆراکی کەمکەرەوەی هەوکردن بەردەوام بەستراوەتەوە بە کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە خەڵەفان لەو کەسانەی کە ئاستی پڕۆتینەکانی وەک (p-tau217)و(NFL) و(GFAP) لە لاشەیاندا بەرز بووە. بەپێی تیمی توێژینەوەکە، هەر زیادبوونێکی پێوەرەکان لە پابەندبوون بەم سستمە خۆراکییە، ئەگەری تووشبوون بە خەڵەفان بە ڕێژەی 21% بۆ 29% کەم دەکاتەوە.
پزیشکان و توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئەنجامانە گرنگی ستراتیژی خۆراک لە پاراستنی مێشک و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە دەمارییەکان دەسەلمێنن، نەک تەنیا بۆ مرۆڤی ئاسایی بەڵکو بۆ ئەوانەش کە لە ڕووی بۆماوەیی یان بایۆلۆجییەوە مەترسی زیاتریان لەسەرە.

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. تورکیا شکستی بە نەمسا هێناو گەیشتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

پارێزگای سەڵاحەدین.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبیكی داعش چوار كەس كوژران

سەڵاح

باشترین خواردنەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن

lana