بە ئامانجی پاراستن و پیشاندانی میراتی زانستی، هونەری، ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی، هەروەها ناساندنی بەرهەم و ئەزموونەکانی د. نەوزاد یحیا باجگر بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 30.6.2026 به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی و د. زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی پارتی و هێمن قادر جێگری پارێزگار‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌كادیمستان و كه‌سایه‌تی شاری هه‌ولێر، له رێوره‌سمێكدا مۆزەخانەی د. نەوزاد یحیا باجگر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌میندارانی زانكۆكانی جیهان كرایه‌وه.
لە مۆزەخانەکەدا کۆمەڵێک بەڵگەنامە، دەستنوس، وێنە، پەرتووک، خەڵات، بەرهەمی هونەری و یادگارییە تایبەتەکانی د. نەوزاد یحیا باجگر خراونەتە ڕوو، کە وێنەیەکی تەواو لە ژیان، کاری ئەکادیمی و خزمەتەکانی بۆ بواری خوێندنی زانکۆ و کۆمەڵگا پێشکەش دەکەن.
پارێزگاری هه‌ولێر، له وته‌یه‌كدا ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، کە ئەم مۆزەخانەیە تەنها شوێنێک نییە بۆ پاراستنی یادگارەکان، بەڵکو سەرچاوەیەکی گرنگی زانست و لێکۆڵینەوەیە بۆ فێرخوازه، توێژەران و هەموو ئەوانەی حەز لە ناسینی ئەدەب و مێژوو و گەشەی پەروەردە و ڕۆشنبیریان هەیە.

