لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یانەی بارسێلۆنا بڵاویان کردۆتەوە ئانسۆ فاتێ،ئەستێرەی لاو ڕیزەکانی بارسێلۆنای جێهێشتووە و بۆتە یاریزانی یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دوای پێدانی پارەی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەی
فاتێ دوای ئەوەی بەخواستن یاری بۆ یانەی مۆناکۆ دەکرد،وەرزی ڕابردوو بە پێشکەش کردنی ئاستە بەرزەکەی یانە فەڕەنسیەکەی سەرسام کرد،تائەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی هەمیشەیی ئەو یانەیە.
ئانسۆ فاتێی تەمەن 23 ساڵ سەردەمانێک لە ئاستێکی خەیاڵیدا بوو لە بارسێلۆنا،تەنانەت درێسی ژمارە 10ی ئەو یانەیەی وەرگرت،بەڵام دوای دوو پێکانی قورسی یەک لەدوای یەک یاریزانەکە ئاستی دابەزی و نەیتوانی بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی جارانی.
“سەرکار ڕێبوار”

