zagros news agency

کۆمپانیای جەودەی ئیمارات دەیەوێت وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێنێت

 

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا، پێشوازیی لە دکتۆر عامر عەلی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای جەدوەی ئیماراتی کرد.

لە دیدارێکدا بەڕێوەبەرانی گشتیی گواستنەوە و دابەشکردن و پلاندانان و بەرهەمهێنان ئامادەبوون، باس لە پلانی دانانی چەند وێستگەیەکی نوێی کارەبا بە توانای 50 مێگاوات کرا.

وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتی بۆ هەموو ئاسانکارییەک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی دامەزرانی وێستگەی کارەبا بە وزەی خاوێن دەربڕی.

هەرێمی کوردستان ئێستا 4800–5000 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت و 134 مێگاواتی لە وزەی خۆرە. بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی گشتی بە شێوەی خوارەوە دابەش بووە:

%83 بە گازی سروشتی، 5% بە گازوایل، 11% بە نەوتی ڕەش، 1% بە هایدرۆپاوەر.

May be an image of the Oval Office, dais and text

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا لە مانگی تەممووزدا ١٨ هێرشی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان

یاسین

سیستەمی خوێندن لە زانکۆی دهۆک دەبێتە دیجیتاڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەخە کران

سەڵاح

یه‌كێتیی پیاوان: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تاوه‌كوو مانگی ئایاری ڕابردوو 194 سكاڵا تایبه‌ت به‌ توندوتیژیی دژی پیاوان تۆمار كراون

سەڵاح