zagros news agency

ئێبۆلا زیانێکی زۆر بە ئەفریقیا دەگەینێت

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی شەپۆلە نوێیەکەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە ناوەڕاستی ئەفریقا، کە لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە دەستی پێکردووە، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئابووری و کەرتی کار دروست دەکات.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆی دیموکرات، ژمارەی تووشبووانی پشتڕاستکراوە گەیشتووەتە 1307 حاڵەت و 377 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە کاتی هەرەسهێنانی تەواوی سیستمی تەندروستی ئەو وڵاتەدا دێت.
بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) ئاماژەی داوە، ئەم نەخۆشییە هیچ ڤاکسین یان چارەسەرێکی سەلمێنراوی نییە.
رایگەیاند، ئەگەر نەخۆشیەکە تەنها لە کۆنگۆ و ئۆگاندا بمێنێتەوە، زیانە ئابوورییەکان تەنها لە کۆنگۆدا دەگاتە یەک ملیار دۆلار، هەروەها ئەگەر نەخۆشییەکە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی وەک ڕواندا و ئەنگۆلا، زیانەکانی کیشوەرەکە دەگاتە 3.6 ملیار دۆلار و دەبێتە هۆی لەدەستدانی 328هەزار هەلی کار.
پارێزگای ئیتۆری لە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ چەقی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیە و زیاتر لە %90ـی حاڵەتە گومانلێکراوەکانی تێدا تۆمارکراوە، بەهۆی سنوورە کراوەکان و لاوازی توانای تەندروستی، مەترسی گواستنەوەی نێودەوڵەتی زۆرە، تەنانەت فەڕەنساش حاڵەتێکی تووشبوونی پزیشکێکی ڕاگەیاندووە کە لە کۆنگۆ گەڕاوەتەوە.
ناوەندی ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان، 10 وڵاتی دیکەی دیاری کردووە کە لەژێر مەترسی دایە، ئەوانیش، ئەنگۆلا، بۆروندی، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، کۆماری کۆنگۆ، ئەسیوپیا، کینیا، ڕواندا، باشووری سوودان، تەنزانیا و زامبیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆغان ئەرباش، پارێزەری پێشووی ئۆجەلان، ئازاد کرا

یاسین

430ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشت

یاسین

نرخی نەوت کەمێک پاشەکشەی کرد

سەڵاح