zagros news agency

بەفەرمانی مەسرور بارزانی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بەرزدەکرێتەوە 

 

پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (142) لە 28ی حوزەیرانی 2026، و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمی بۆ پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.

ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلە بەرزکردنەوەی (682) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. خشتەکە بە زنجیرەی (1) بەناوی (عەقید عومەر فاروق عەبدولعەزیز محەمەد) دەستپێدەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت.

پلە بەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە، و گوزارشت لە ڕێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 2025/1/9ـەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا بۆ وەستاندنی شەڕ گوشار دەخاتە سەر ئیسرائیل

یاسین

هەناردەی نەوتی سعوودیە لە دەریای سوور ون ده‌بێت، كه‌شتییه‌كان بۆ خۆپاراستن لە حوسییەکان ئامێرەکانیان دەکوژێننەوە

سەڵاح

لە ڕووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس لە شاری کۆڵن بریندار بوون

یاسین