ەکتەری هۆڵیوود، دانی گلۆڤەر، کە تەمەنی 79 ساڵە، بۆ یەکەمین جار بە شێوەیەکی فەرمی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی کۆئەندامی دەمار و لەبیرچوونەوە (ئەلزەهایمەر) راگەیاند.
گلۆڤەر کە پاڵەوانی زنجیرە فیلمی ناوداری ئاکشنی “Lethal Weapon”ـە، لە چاوپێکەوتنێکی راستەوخۆدا لە بەرنامەی “Today” لەسەر شاشەی “NBC” لەگەڵ میدیاکار لیستەر هۆڵت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەند ساڵێکە لەژێر چاودێری و پشتگیری خێزانەکەیدا لەگەڵ ئەم نەخۆشینە دەژی.
ئەم ئەستێرەیە باسی لەوە کرد، نیشانەکانی نەخۆشییەکە پاش وەرگرتنی خەڵاتی رێزلێنانی مرۆیی ئۆسکار بە ناوی “Jean Hersholt Humanitarian Award” دەستیان پێ کردووە، کاتێک هەستی بە سستی لە جووڵە، ئاخاوتن و توانای هێنانەوەی یادەوەرییەکان کردووە.
هاوکات لەگەڵ ئەم دیدارەدا، وێنەی گلۆڤەر لەسەر بەرگی گۆڤاری “People” بڵاوکرایەوە، و کچەکەی، ماندیسا غلۆڤەر، رایگەیاند، باوکی بڕیاری داوە پێش ئەوەی یادەوەرییەکانی بە تەواوی کاڵ ببنەوە، خۆی چیرۆکی رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئالنگارییە تەندروستییە بۆ خەڵک بگێڕێتەوە. خێزانەکەی بەردەوام لە پاڵیدا وەستاون بۆ ئەوەی بە ورەیەکی بەرزەوە لە کار و ژیانی خۆی بەردەوام بێت.

