zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ ٢٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٦ ساڵ بەسەر تەمەنی پڕ لە خزمەت و بەخششی دەزگاکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا، سەرجەم نووسەران، وەرگێڕان و خوێنەرانی کوردستان دەکەین و، هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی لە ماوەی زیاتر لە چارەگە سەدەیەک لە کارکردن و بەرهەمهێنان، وەک ناوەندێکی ڕەسەن و پێشەنگ، ڕۆڵێکی ئێجگار گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و پێشخستنی بزووتنەوەی ڕووناکبیری و, وێستگەیەکی زۆر گرنگ بووە بۆ زیندووڕاگرتنی شاکارە نەمرەکانی نەتەوەکەمان.

لە پاڵ ئەوەشدا، لە ڕێگەی گرنگیدانێکی زۆر بە بزووتنەوەی وەرگێڕان و گواستنەوەی شاکار و دەقە ئەدەبییە جیهانییەکان بۆ سەر زمانی کوردی، پردێکی بەهێزی کولتووریی دروست کردووە کە خزمەتێکی مەزنە بە کرانەوەی هزریی نەتەوەکەمان.

لەم یادەدا، وێڕای بەرز نرخاندنی مێژووی پڕ سەروەری و کارنامەی درەوشاوەی دەزگاکەتان، ئومێدەوارین لە قۆناغەکانی داهاتووشدا، بە هەمان گوڕوتین و پرەنسیپی نیشتمانی و ڕۆشنبیرییانەوە، لە پێشەنگیدا بمێننەوە.

هەر سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک

٤ـی تەممووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی داهاتی کتێبەکانی بە منداڵانی بێ باوک دەبەخشێت

یاسین

سەرۆکی حکوومەت، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات

دڵشاد