zagros news agency

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، بەبۆنەی 250ـەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و گەلی ئەو وڵاتە کرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند: “لە 250ـەمین ساڵیادی راگەیاندنی سەربەخۆییدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەم.”

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە وانە مێژووییەکانی ئەمریکا کردووە و دەڵێت: “وانە نەمرەکەی ئەمریکا ئەوەیە کە ئازادی، پێویستی بە شتێکی زیاترە لە هێز. ئازادی پێویستی بە دەستوور، دامەزراوەکان، هاوسەنگیی فیدراڵی، و رەزامەندیی گەلی ئازاد هەیە.”

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ئەو پرەنسیپانەی ئەمریکای بە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە گرێداوەتەوە و نووسیویەتی: “لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق چاویان لە هاوبەشییەکی بەهێزترە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێمە بڕوامان وایە هەمان پرەنسیپ بۆ داهاتووی عێراقیش بە بنەڕەتی دەمێنێتەوە؛ دەبێت سەقامگیری لەسەر بنەمای پابەندبوون بە دەستوور، فیدراڵیزم، و پاراستنی تەواوەتیی ماف و پێگەی هەرێمی کوردستان لەنێو دەستووری عێراقدا بێت.”

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی بۆ رۆڵ و هاوکارییە بەردەوامەکانی واشنتن دەربڕیوە و دەڵێت: “ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە دۆستایەتی و سەرکردایەتیی ئەمریکا، هەروەها پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ عەلی عەونی

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی سوپاسى كونسوڵى گشتيى فه‌ڵه‌ستين ده‌كات

یاسین

روونکردنەوەیەک لە بەرێوبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە

دڵشاد