zagros news agency

شاندێکی پارتی و هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوە؛ جەخت لە ‘هاوبەشیی ڕاستەقینە’ دەکەنەوە

شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکردایەتی هاوپەیمانیی عەزم لە بەغدا کۆبوونەوە. هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پاراستنی هاوسەنگیی نیشتمانی و چەسپاندنی بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوە فیدراڵییەکاندا کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە، 5ی حوزەیرانی 2026، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سەردانی بارەگای هاوپەیمانیی (عەزم)یان لە بەغدا کرد و لەلایەن سەرکردایەتی ئەو هاوپەیمانییەوە پێشوازییان لێکرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، کە فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداش تێیدا ئامادە بوو، دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و کۆمەڵێک دۆسیەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کراون.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا، شاندی پارتی و هاوپەیمانیی عەزم جەختیان لەسەر ئەم خاڵانە کردەوە:

پەیوەندییە دووقۆڵییەکان: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سیاسی.

کەشی ئەرێنی: دروستکردنی کەشێکی لەبار لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا بەجۆرێک خزمەت بە پرۆسەی سیاسی بکات.

هاوبەشیی ڕاستەقینە: جەختکردنەوە لە پاراستنی هاوسەنگییە نیشتمانییەکان و بەڕێوەبردنی دامەزراوە فیدراڵییەکان لەسەر بنەمای شەراکەت، بە ئامانجی زامنکردنی بەرژەوەندیی گشتی و سەقامگیریی وڵات.

ئەم کۆبوونەوەیەی پارتی و عەزم لە کاتێکدایە، گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ یەکلاکردنەوەی چەندین دۆسیەی هەڵپەسێردراو لە بەغدا بەردەوامییان هەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەنداروێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆکی ئیماراتەوە پێگەیشت

دڵشاد

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسيی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

دڵشاد