zagros news agency

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی و خشتەی کاتیی ناونووسین و دابەشکردنی بەشی وانەکانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکانی ناونووسین، پۆلێنکردنی پۆلەکان و تۆمارکردنی خشتەی وانەکانی مامۆستایانی بۆ ساڵی نوێی خوێندن ڕاگەیاند، کە پرۆسەکە لە ١٥ی تەممووزەوە دەستپێدەکات و تا ١٩ی ئابی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.

 

بەپێی ڕێنماییەکان، وەرگرتن لە باخچەکانی ساوایان بۆ قۆناغی یەکەم لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٢٢ و بۆ قۆناغی دووەم لەدایکبووانی ساڵی ٢٠٢١ دەگرێتەوە، لە کاتێکدا ناونووسین بۆ پۆلی یەکەمی بنەڕەتی تایبەت دەبێت بەو منداڵانەی لە نێوان سەرەتای ژانویە تا کۆتایی دیسەمبەری ٢٠٢٠ لەدایکبوون.

هاوکات پرۆسەی دابەشکردنی دەرچووانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەسەر قۆناغی ئامادەییدا لە هەمان ماوەی دیاریکراودا جێبەجێ دەکرێت.

وەزارەت جەختی کردووەتەوە کە پێویستە تا ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦ پرۆسەی پۆلێنکردنی پۆلەکان کۆتایی پێبێت و ناوی سەرجەم منداڵ و قوتابییان لە سیستەمی ئەلیکترۆنیی ئەی-پەروەردە تۆمار بکرێت. هەروەها وەک دوا مۆڵەت، ڕۆژی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ دیاریکراوە بۆ دابەشکردنی بەشی وانەکانی مامۆستایان و جێگیرکردنی خشتەی وانەکانیان لە هەمان سیستەمدا.

سەبارەت بە پەیمانگاکانیش، وەرگرتن لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانەوە دەبێت، تەنیا پەیمانگا پیشەیییەکانی سیستەمی ئینگلیزی نەبێت کە پێشکەشکردن تێیاندا بە شێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن كۆبووه‌وه‌

یاسین

هه‌ندرێن محه‌مه‌د: دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

ریال بەرگریکارێکی یانەی ئارسناڵی کردوتە ئامانج

یاسین