zagros news agency

نەرویج گرەوەکەی لە بەڕازیل بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

نەرویج گرەوەکەی لە بەڕازیل بردەوە و گەیشتە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

هەڵبژادەی نەرویج لە یارییەکی قورس و سەرنجڕاکێشدا بە ئەنجامی ٢–١ بەرازیلی شکست پێهێنا و بلیتی گەیشتن بە چارەک‌ی کۆتایی مۆندیالی مسۆگەر کرد.

برازیل لە سەرەتای یارییەکەوە دەسەڵاتداری تۆپ بوو و لە خولەکی ١٤دا دەرفەتێکی زێڕینی بۆ دروست بوو، کاتێک ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هەژمار کردن،بەڵام بڕۆنۆ گیمارێش نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات و گۆڵپارێزی نەرویج تۆپەکەی بەرپەرچ دایەوە،کۆتایی گێمەکەش بەبێ گۆڵ بوو.

لەگێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە هەوڵی زۆری گۆڵیاندا،تائەوەی ئێرلینگ هالاند توانی لە خولەکی 79 گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی نەرویج تۆمار بکات،دوای ئەو گۆڵە بەڕازیل هەوڵی زۆریدا،بەڵام جارێکی دیکە هالاند خۆی گەیاندەوە گۆڵی بەڕازیل و لەخولەکی 90 گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

بەڕازیل لە هەوڵەکانی نەوەستا بۆ تۆماری گۆڵ و لەخولەکی 100ی زیاردکراوە لەڕێگەی نەیمار جۆنیۆر جیاوازییەکەی کەم کردوە،بەڵام لەکۆتاییدا بەڕازیل ماڵئاوایی کرد و نەرویج بە 2 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک براوە بوو.

“دڵشاد”

هەواڵی پەیوەندیدار

هالاند دوای یاریەکەی عێراق؛مباپێ و کەین لەمن باشترن

sarkar

گواردیۆلا وەڵامی ئارتێتا دەداتەوە

یاسین

یانەی کریستاڵ پاڵاس دەیەوێت جواو گۆمێز بەرەو ڕیزەکانی بگوازێتەوە

ahamd.luqman