zagros news agency

هەرێم و فیدرال جەختیان لە هەماهەنگی ئەمنی نێوانیان کردەوە

وه‌زیری ناوخۆی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووەوە.
ئه‌مڕۆ دووشەممە، 6-7-2026، ڕێبەر ئەحمەد، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ باسم بەدری، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووەوه‌.
له‌ سه‌ره‌تای دیدارەكه‌دا، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی لە باسم بەدری كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستە نوێیه‌كه‌یدا وه‌ك سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی؛ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەركە ئەمنی و نیشتمانییەكانیدا.
له‌ به‌شێكی دیكەی دیدارەكه‌دا، هه‌ردوولا باسیان له‌ ڕێگاكانی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش و به‌رفراوانكردنی هاوکاری و هەماهەنگی ئه‌منی نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها جەختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییە ئه‌منییە هاوبه‌شه‌كان لە سەرتاسەری وڵاتدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی كۆبوونەوەێكی فراوان لە بارەی مووچە ئەنجام دەدرێت

گوران

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی بارمتە ئیسرائیلییەکان کۆدەبێتەوە

سەڵاح

ئال پاچینۆ یادی لەدایکبوونی دەکاتەوە و مێژوویەکی زێڕین لە سینەمای جیهاندا تۆماردەکات

ART